کۆنسێرتی گرووپی ژێ لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت

کۆنسێرتی مۆسیقای ژێ لە شاری مەهاباد بە بەشداری هونەرمەندانی کورد بەرێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەم کۆنسێرتە بە سەرپەرەشتی و ئاهەنگسازی شەهباز شاهین پوور بەرێوە دەچێت.

هەروەها گۆرانی بێژی ناسراوی کورد سەلاح خزری گۆرانییەکانی ئەم کۆنسێرتە پێشکەش دەکات.

کۆنسێرتی گرووپی ژێ بە بەشداری هونەرمەندان هاشم ڕشادەت، فەرەیدون وەیسی، ئەمیر ڕەحمەتی، ساسان سەمەدی، موحسن کەرامەت، پەرەستو داودی، ئۆمێد ئیبراهیمیان، هاوڕێ شاهین پوور و تریفە ئەمیری بەشداری دەکەن.

شایانی باسە کە ئەم کۆنسێرتە لە میانەی ڕۆژانی ۲٤ و ۲٥ خاکەلێوە و لە هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد بەڕوە دەچێت.

News Code 17951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =