دەستبردن بۆ ئاسایش و هەرێمی خەڵک لە پەیامبەرە ناوخۆییەکان حەرامە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی نیزام جەختیان کرد: دەستبردن بۆ ئاسایش وهەرێمی تاکەکەسی خەڵک لە پەیامبەرە ناوخۆییەکان حەرامی شەرعیە.

 بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ئایەتوڵڵا خامنەیی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵات دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ڕێبەری بە جەخت لەسەر پێویستی خۆڕاگری بەرپرسان لەسەر ئامانجەکانی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی وتیان: لە خوا ترسی و دوورکردن لە گوناح، خەیانەت و دونیا ویستی کە هۆلاری خۆڕاگرییە بۆ بەرپرسان، فەرزە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پێویستمان بەوە هەیە چاکسازی لە دڵی خۆماندا بکەین چونکوو کۆماری ئیسلامی لەسەر ئارمانجە گرینگەکانی وەک  تەوحید و شەریعەتی خوایی، دادپەروەری، ئازادی و سەربەخۆیی بنیات نراوە و جیاوازە لەگەڵ حکوومەتە باوەکانی دیکەی دنیا.

 ڕێبەری لە بەشێکی دیکەی وتەکانیاندا جەختیان کردە سەر پێویستی ڕێکخستنەوەی کەشی کار و ئیش وەک ژێر بینای ئابووری وڵات و زیادیان کرد: ئەنجامدانی ئەم کارە بەشێکە لە ئەرکی ئەرکانی فەرماندەیی ئابووری خۆڕاگری و ئەو ئەرکانە دەبێ پێوشوێنگیری چارەسەریی کارەکان بکات بەڵام دەبێ کارەکان بە هێز و ئەنگێزەی گەنجانە جێبەجێ بکرێت.

 هەروەها لە بەشێکی دیکەی وتەکانیاندا ئاماژەیان بەوە کرد کە دەبێ بەرپرسان ئاسایش و هەرێمی ناوخۆیی ژیانی خەڵکی وڵات بپارێزن چونکوو دەستبردن بۆ ئەمنیەت و هەرێمی تاکەکەسی خەڵک حەرامی شەرعیە و نابێت ئەنجام ببێت.

News Code 17950

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =