تێکشکانی ٦ بنکەی داعش لە پارێزگای دیالە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵە ئەمنییەکانی عێراق لە تێکشکاندنی لانیکەم ٦ بنکەی تیرۆریستەکانی داعش لە پارێزگای دیالە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵە ئەمنییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆن دژی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە توانیان ٦ بنکە و مۆڵگەیان تێک بشکێنن.

لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا کە لەم دواییانەدا لە ناوچە جیاجیاکانی دیالە دەستی پێکردووە لانیکەم ٦ بنکەی داعشییەکان لەناو چوون.

پێشتر هێزە عێراقییەکان ڕێژەیەک لە بنکە و هومارەکانی چەکی ئەوانی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دیالە دۆزیبووەوە

News Code 17949

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =