دانوستانی لیژنەی ئەمریکی- بریتانی بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانی ئەندامانی لیژنەیەکی باڵای ئەمریکی – بریتانی لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی شەرقولئەسەت بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی دا کە لیژنەیەکی ئەمریکی – بریتانی لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی عێراق کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکییەکان بەڕێوە بردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لیژنە ئەمریکی – بەریتانییەکە لە ٢٥ ی مارسی ڕابردوو سەردانی وەزارەتی بەرگری عێراقیان کردووە و لە ٢٧ ی مارس لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتخانەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کردستان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد.

سەرچاوەکە جەختی کرد کە لە ڕەوتی ئەو دوو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکییەکان باس و وتووێژ کراوە.

شیاوی باسە پێشتر سەرچاوەیەک نزیک بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو هەواڵەی ڕەت کردبووە.

News Code 17948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =