حوکمی ئیعدام بۆ ۷ سەرکردەی بەناوبانگی داعش دەرکرا

دادگای نەینەوا سزای ئیعدامی بەسەر ٧ سەرکردەی داعشدا سەپاند کە لە کوشتنی زیاتر لە ٢٠٠ کەسی سڤیلی عێراقی لە نەینەوا دەستیان هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی سەباح، دادگای نەینەوا بڕیاری دا چەندین کەس لە بەرپرسانی داعش کە لە کوشتنی دەیان کەسی بێ گوناحدا دەستیان هەبوو  ئیعدام بکات.

بە پێی ئەو هەواڵە موحەمەد بدرانی دادوەری دادگای نەینەوا ٧ سەرکردەی بە ناوبانگی داعشیی بە هۆی کوشتنی زیاتر لە ٢٠٠ کەسی سڤیلی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ بە سزای ئیعدام حوکم دراوە.

News Code 17947

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =