هەنگاوە گوماناوییەکانی ئەمریکا لە سووریا درێژەی هەیە

ئەندامی لێژنەی ئەمنی مەجلیسی ئێران ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا دا و وتی: هەنگاوە گوماناوییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سووریا درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حشمەتۆڵا فەلاحەت پیشە، نوێنەری کورد لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران سەبارەت بە تیرۆریستەکان لە سووریا وتی: ئێمە پێشتریش ڕامانگەیاندبوو، ئەوەی هەبوو تەنیا ناوێک لە داعش بوو، واتا ڕادیکالیسم بەلاڕێداچووی ئیسلامی زۆر زیاترە لە ناوێک.

ئەو زیادی کرد: ئەم مەترسییە لە ساڵی ۱۹٨۰وە بوونی هەبوو و بەردەوام هێزە جیهانییەکان سوودیان لێبردووە. سەرەتا لە ژێر ناوی تاڵبان و داوجار ئەلقاعدە و لەم دوایەش داعش، هێشتاش هەر درێژەی هەیە.

فەلاحەت پیشە وتی: ئێستە گرووپی وەک ئەلنوسرە بەڕێوەی دەبەن، ئەم گرووپانە هەموویان مێژووییەکیان هەیە و دوای ئەوەی ئامانجی زلهێزەکانیان پێکا لەناو دەچن و دواجار بە ناوێکی دیکەوە دێنەوە مەیدان. مەترسی داعش هێشتا لە سووریا و عێراق بوونی هەیە.تاکوو ئەو کاتەی وڵاتانی ناوچەکە نەتوانن خۆیان ڕێکبخەنەوە ئەم مەترسیانە دەبێت و زلهێزەکانیش سوودیان لێدەبەن.

ئەم نوێنەرە کوردەی ئێران ئاماژەی دا: لە سووریا بێجگە لە ئێران و ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندی کە لە دوای سەقامگیرین، ئەمریکا و سعوودییە و قەتەر و ڕژیمی زایۆنی هەنگاوی گوماناوی هەڵدەگرن و بەردەوامن لە سیاسەتی هەڕەشە و دابەش کردنی سووریا تاکوو ئیمتیازاتی خۆیان وەربگرن.

ئەندامی لێژنەی ئەمنی مەجلیسی ئێران جەختی کرد: لەمە بەدوا و دوای کارە باشەکانی ئێران و ڕووسیا دەبێت سیاسەتێکی یەکگرتوو لە سووریا بەڕێوە بچێت، تاکوو لە سووریاش وەک ئەو کارەی حەشدی شەعبی لە عێراق کردی ئەمنیەت جێگیر نەکرت، نائارامییەکان هەر بەم شێوەیە درێژەی دەبێت.

News Code 17946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =