سنووری ئاواکوی شەنگال لە نێوان تورکیا و عێراق دەکرێتەوە

وەزیری دەرەوەی گومڕوک و بازرگانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە کردنەوەی سنووری ئاوا کوی لە سنوورەکانی تورکیا- عێراق ڕایگەیاند: کاتێک کە تیرۆرمان لە شەنگال پاک کردەوە هیچ لەمپەرێک لە سەر ڕێگای کردنەوەی سنووری ئاواکوی نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ینی شەفەق، بولنت توفەنگچی، وەزیری دەرەوەی گومڕوک و بازرگانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە کردنەوەی سنووری ئاواکوی لە سنوورەکانی تورکیا-عێراق ڕایگەیاند: لایەنە عێراقییەکانیش لە سەر کردنەوەی ئەو سنوورەن. کارەکانی کردنەوەی دووهەمین دەروازەی سنووری بۆ عێراق درێژەی هەیە. 

ناوبراو لە درێژەی وتارەکەیدا بە ئاماژە بە ناڕەزایەتی ئەمریکییەکان سەبارەت بە کردنەوەی ئەو سنوورە ڕایگەیاند: ئەوان دەتوانن ناڕەزایەتی دەرببڕن. ئێمە دەروازە سنوورییەکانمان بە پێی حەزی ئەوان ناکەینەوە. تا کاتێک کە عێراق لە گەڵ ئەو پرسە کێشەی نەبێت کێشەیەک بوونی نییە. لە سەر پرسی ئۆپراسیۆنی شەنگال لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان لە پێوەندیدان. 

شیاوی باسە سنووری ئاواکوی دوابەدوای بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و ئەگەری داخستنی سنووری فیشخاپوور، تەنیا سنوووری تورکیا-عێراق لە هەرێمی کوردستانەکراوەتەوە.

News Code 17945

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =