شەپۆلێکی باران بارین پاریزگای کوردستان دەگرێتەوە

جێگری گەشە و پێش بینی کەش ناسیی کوردستان لە هاتنی شەپۆلێکی نوێی باران بارین لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەوە بۆ ناو پارێزگا هەواڵی دا و وتی: بە هاتنی ئەو شەپۆلەوە تا ڕۆژی هەینی لە پارێزگا بارینی بارانمان دەبێت.

عەلی پەناهی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر  ئاماژەی دایە سەر ڕێژەی پلەی گەرمای پارێزگا و وتی قاملو بە سفر دەرەجەی پلەی گەرماوە و سلێن بە ۲۴ دەرەجەی پلەی گەرماوە کەمترین و زیاترین پلەی گەرما یان هەبووە.

پەناهی زیادی کرد: ڕێژەی مامناوەندی باران بارین لە پاییزی ساڵی ۹۶ەوە تا ڕۆژی ڕابردوو(ئەمساڵی کشتوکاڵی) لە پارێزگا نزیک بە ۳۵۶ میلی مەتر بووە کە ئەو ڕێژەیە لە چاو ساڵی ڕابردوو سەدا ۶  دابەزیوە.

News Code 17944

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =