پەیوەندی تەلەفۆنی نووری مالکی و نێچیرڤان بارزانی

نووری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى دلۆڤان ئیدریس بارزانى نوورى مالكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ له‌ پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رخۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كرد.

مالكى له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، هاوخه‌مى و هاده‌ردیى خۆى بۆ كۆچى ناواده‌ى براکەی نێچیرڤان بارزانى دەربێوە و هیواى خواستووە ئه‌مه‌ دوایین خه‌م و كۆستى  خانه‌واده‌كه‌یان بێت.

 لاى خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانى، بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ نوورى مالكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ ده‌ربڕى.

News Code 17942

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =