لایەنی بەرامبەر پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، پەشیمان دەبێتەوە

سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە دەسپێکەری پێشێل کردنی بەڵێنەکان نابین، بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەند نەبێت بە بەڵێنەکانی بێ شک پەشیمان دەبێتەوە و لە ماوەی کەمتر لە حەوتەیەک شایەدی کاریگەرییەکانی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی دوانزەھەمین ساڵوەگەری رۆژی نیشتیمانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی، وێڕای پیرۆز کردنی ئەم ڕۆژە و ڕێزنان لە یاد و بیرەوەریی شەھیدانی ناڤۆکیی ئێران، ڕایگەیاند: دوژمنان دیانەوێت ئێران لە مافی ناڤۆکی و بەرژەوەندییەکانی خۆی چاوپۆشی بکات، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران قەت بیر لە ڕەزامەندی و پێ خۆشبوونی ناحەزان و دوژمنانی دیکە ناکاتەوە.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە مسۆگەرکرانی دەسکەوتی گەورە لە لایەن پسپۆڕان، لاوانی خۆبەخش و لەخۆبردووی ئێرانی لە ناوەندەکانی زانستی و توێژینەوە، وتیشی: ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام)دا، پتر لە ١٣٠ دەستکەوتی گرینگی لە بواری ناڤۆکی‌دا مسۆگەر کردووە.

سەرۆک کۆماری وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەوەی کە بەرجام ڕەوت و جوڵانەکانمان خاو ناکاتەوە، ڕاشیگەیاند: ئێران توانی بە ھۆی بەرجامەوە ھەلی ھاوکاری لە گەڵ وڵاتانی دیکەش بقۆزێتەوە و ئەمڕۆ لە زۆرێک لە پرۆژەکاندا لەگەڵ ھەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی، ڕووسیا و چین ھاوکاریی باشی ھەیە.

ناوبراو لە درێژەدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ڕێگەی توێژینەوەی ناڤۆکی بە خێراییەکی زیاتر بەردەوام دەکەین و ئێران لەم ئاراستەیەدا مۆڵەت لە کەس ناخوازێ، وتی: بۆ یەکەم جار دوای بەرجام، ئێران چووە بواری بازرگانیی ناڤۆکییەوە و نزیکە چوارسەد تۆن کێکی زەردی لە دەرەوە ھاوردە کرد و بڕێک لە مادەی پیتاندراویشی فرۆشت.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە پێشێل کردنی بەرجام لە سەر پەیمان شکێنان گران دەکەوێ، جەختی کرد: ئێمە دەسپێکەری پێشێل کردنی بەڵێنەکان نابین، بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەند نەبێت بە بەڵێنەکانی بێ شک ئێمە ئامادەی ھەر بارودۆخێکن و بە شکست ھێنانی بەرجام، ئەوان پەشیمان دەبێنەوە و لە ماوەی کەمتر لە حەوتەیەک شایەدی کاریگەرییەکانی دەبن.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەوەی کە ئێران دەسەڵاتی سەربازی و بەرگریکارانە، دەسەڵاتی ئابووری و دەسەڵاتی ڕۆشنبیریی بە شێوەی ھاوکات و ھاوتەریب بۆ دەسەڵاتی ڕەوا لە ناوچەکە و جیھاندا دەوێت، وتیشی: ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پیلانی ناحەزانی بۆ بە کارھێنانی ئامێرانەی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا بەرەوڕووی شکست کردۆتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کرد: چەکی ئێران بەرگریکارنە و دەستەبەرکەری ئاشتی لە ناوچەکەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە گەلی خۆی ھەر چەکێک بە پێویست بزانێت، دروست دەکات.

News Code 17941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =