گفتوگۆی مەسعوود بارزانی و سەلیم جبووری لەسەر داهاتووی عێراق

سەرۆکی پارتی دیمۆکرات و سەرۆکی پێشووی هەرێم پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلیم جبووری کە هاتبووە هەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

 لە دیدارەکەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی هاوخەمیان بۆ کۆچی ناوادەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هاوكێشە و پێشهاتە سیاسییە نوێیەكان ئاڵوگۆڕ كرا، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی .

جەختیشی لە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو كردەوە لە بەدیهێنانی سەقامگیری و پەنادانی خەڵكی لێقەوماو و ئاوارە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هاوكێشە و پێشهاتە سیاسییە نوێیەكان ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ئەو تەحەدییاتەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیدا لە قۆناغی داهاتوو دێنە كایەوە.

 هەر لەو دیدارەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.

News Code 17940

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =