داعش هەوڵ دەدات دۆما و ناوچە بیاوانییەکان کۆنترۆڵ بکات

هەواڵەکان ئاماژە بەم بابەتە دەکەن کە دوای هێرشی سەربازی بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی سووریا لە حومس، تیرۆریستەکانی داعش هەوڵ دەدەن دۆما و ناوچە بیاوانییەکان کۆنترۆڵ بکەن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، هەواڵەکان ئاماژە بەم بابەتە دەکەن کە دوای هێرشی سەربازی بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی سووریا لە حومس، تیرۆریستەکانی داعش هەوڵ دەدەن دۆما و سەبع بیارە و ناوچە بیاوانییەکان کۆنترۆڵ بکەن.
فڕۆکەخانەی سەربازی تیاس یان تەیفور کە لە بریتانیا بە T-۴ دەناسرت، فڕۆکەخانەیەکی سەربازی سوپای سووریایە، ئەم فڕۆکەخانە لە نزیک گوندی تیاسە لە ٦۰ کیلۆمەتری شاری پاڵمیرا کە دەکەوێتە پارێزگای حومس.

ئەم فڕۆکەخانەیە یەکێکە لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی سووریا کە ئەم بیانییە هێرشی ئاسمانیکرایە سەری و بە سەختی بۆرمان کرا. سەرەتا باسی ئەوە کرا کە ئەمریکا هێرشی کردووە، بەڵام دواجار ڕوون بوویەوە کە فڕۆکەکانی ئیسڕائێل ئەم هێرشەیان ئەنجام داوە.

News Code 17939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =