هێرشی مووشەکیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر فرۆکەخانەی T۴ لە حومس

تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتیی سووری لە هێرشی مووشەکیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر فرۆکەخانەی سەربازیی "تەیفوور" لە پارێزگای حومس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا)، فرۆکەخانەی سەربازیی "تەیفوور" لە پارێزگای حومس ئەمڕۆ لە لایەن ڕژیمی زایۆنییە کرایە ئامانجی مووشەکی و هاوکات سیستەمی بەرگری ئاسمانیی سووریا توانی لانی کەم پێوشوێنی ٨ مووشەک هەڵگرێت و بیانتەقێنێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بە پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە دوو فرۆکەی جەنگیی ڕژیمی زایۆنی پاش تێپەڕبوون بە هەرێمی ئاسمانیی لوبنان گەیشتۆنەتە سووریا و ٨ مووشەکیان بەرەو بنکەی تەیفوور تەقاندۆتەوە.

هاوکات ئاویگدۆر لیبێرمەن وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی ئەو هێەشە ئاسمانییەی بە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئیسرائیل لە سووریا وەسف کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان شیمانەی تەقینەوەی ئەو مووشەکانە لە رێگەی کۆپاپۆرەکانی ئەمریکی لە دەریای ناوەڕاست دەکەن. بەڵام پێنتاگۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەو هێرشەیان ڕەت کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە دۆخەکەیان بە تەواوی لە ژێر چاوەدێرییە.

پێنتاگۆن پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە لە ئیستادا ئەمریکا هیچ هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر تورکیا ئەنجام نەداوە، بەڵام واشنتۆن بەردەوامە لە چاودێری کردنی وردبینانەی دۆخەکە و پاڵپشتی دەکات لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ وەڵامدانەوەی تەواو ئەو لایەنانەی کە لە سووریا و شوێنەکانی دیکە هێرشی کیمیایی ئەنجام دەدەن.

ئەو هێرشانە چەند کاتژمێر پاش گفتوگۆی دۆناڵد ترامپ و مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەبارەت بە سووریا ڕووی دا.

دۆناڵد ترامپ شەوی ڕابردووش لە کاردانەوە بە هێرشی کیمیایی تیرۆریستان بۆ سەر شاری دۆمای سووریا، وێرای ڕەخنەگرتن لە ڕووسیا و ئێران بۆ پاڵپشتیی بەشار ئەسەد، هەڕەشەی کردبوو کە دەوڵەتی سووریا تاوانێکی قورس دەدەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە کەناڵی "المیادین" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە نزیکەی ٢٠ مووشەک بەرەو فرۆکەخانەی تەیفوور و هاوێری تەقێندراونەرەوە کە بە ئاسمانی سنووری لوبنان و سووریادا تێپەڕیون.

ئەو کەناڵە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ژمارەی قوربانیانی ئەو ڕووداوەی ٦ کوژراو و ١٢ بریندار ڕاگەیاندووە بەڵام چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ژمارەی کوژراوانی بۆ ١٤ کەس بەرز کردۆتەوە.

شایانی باسە، بەرپرسێکی سەربازیی سووریا لە لێدوانێک بۆ ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی سووریا وتی: فرۆکە هێرشبەرەکانی ڕژیمی زایۆنی لە جۆری ئێف ۱۵ بوونە و چەندین مووشەکیش لە هەرێمی ئاسمانیی لوبنانەوە بەرەو بنکەی ئاسمانیی تەیفوور تەقێندراوەتەوە.

News Code 17938

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =