ئەمریکا نایەوێت هێرش بکاتە سەر سووریا

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ بڕیارێکی بۆ هێرش کردنە سەر سووریا بە هۆی هێرشی کیمیاییەوە نەداوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەی بی سی نیوز، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پرسی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بە هۆی هێرشی کیمیایی دۆماوە ڕەت کردەوە.

پێنتاگۆن بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک جەختی کرد: هیچ بڕیارێک بۆ هێرش کردنە سەر سووریا نەدراوە و هەمووی لێدوان و گومان کردنە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە مێدیا سوورییەکان لە هێرشی مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی سووریا هەواڵیان داوە.

دوێنێ ترامپ ئاماژەی دا کە دیمەشق تاوانی زۆر سەخت بۆ هێرشە کیمیایییەکەی دۆما لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەدات.

پێنتاگۆن هەروەها ئاماژەی داوە: ئێژە دۆخی سووریا بە وردی ڕچاو دەکەین و لە هەوڵە سیاسییەکان بۆ سزادانی هێرشبەرە کیمیاییەکان پشتیوانی دەکەین.

News Code 17937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =