دەسپێکی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌کانی دیره‌زوور

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک به‌ پاڵپشتیی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای ئه‌مریکا پاش نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیرەزور ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ بیره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە هه‌واڵده‌ریی Haber۷، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) به‌ پاڵپشتیی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای ئه‌مریکا که‌ ساڵی ڕابردوو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دیرەزوریان له‌ بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش ئازاد کردبوو، ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دیرەزور که‌ له‌ باری بیری نه‌وته‌وه‌ ناوچه‌یەکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ جار و بار شایەدی پێکدادانی هێزەکانی هەسەدە به‌ پاڵپشتیی سوپای ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ سوپای سووریا به‌ پاڵپشتیی ڕووسیا و ئێران بووه‌ و ئه‌و دوو هێزه‌ چه‌ندین جار له‌ ناوچه‌که‌دا تێهەڵچوونە.

داعش پێش له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ و شکستی له‌ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و ئه‌مریکا، دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان خاپوور کردبوو. هێزەکانی هەسەدە به‌ یارمه‌تیی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له‌ که‌متر له‌ چه‌ند مانگ دروست کرده‌وه‌ و دەستیان داوەتە ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و ناوچه‌یە‌.

وێنه‌ ئاسمانییه‌کان له‌ ناوچه‌ی نه‌وتیی ڕۆژهه‌ڵاتی دیرەزور نیشان دەدات که‌ نه‌وت‌هه‌ڵگره‌ جۆربه‌جۆره‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ئاماده‌ن.

News Code 17935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =