فڕۆکەی هەر وڵاتێک لە ئاسمانی ئێران نزیک بێتەوە وەڵامی توند دەدەینەوە

فەرماندەی بڕیارگەی پەدافەندی خاتمولئەنبیا (س‌خ) بە ئاماژە بە چەنەبازیی هەندێک لە میدیاکانی دوژمنان سەبارەت بە گەشتی فرۆکەگەلێک بە ئاسمانی وڵاتدا، وتی: ئەو چەنەبازیانە جگە لە ناو میدیا ئەهریمەنییەکان، جێیەکی دیکە بۆ خۆی شک نابات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانیی خاتمولئەنبیا (س‌خ)، ئەمیر سەرتیپ فەرزاد ئیسماعیلی فەرماندەی ئەو قەرارگایە لە یەکەمین ڕێوڕەسمی بەربەیانی قەرارگای خاتمولئەنبیا لە ساڵی نوێدا، ڕایگەیاند: لە ساڵی نوێدا بە ئاوردانەوە لە ڕابردوو، دەبینین کە کارگێڕانی پەدافەندی ئاسمانی لە سەرتاسەری وڵات هەنگاوی زۆر باشیان هەڵگرتووە.

ناوبراو لە وەڵامی درۆ و دەلەسەی میدیاکانی دوژمنان سەبارەت بە گەشتی فرۆکەی دوژمنان بە ئاسمانی وڵاتدا جەختی کرد: لێرەدا ڕادەگەیێنم کە ئەگەر وڵاتێک تووشی گەمژەیی بێت و فرۆکەکانی لە ئاسمانی وڵاتی ئێمە نزیک بێتەوە، بێ شک پەدافەندی ئاسمانی وەک یەکەم هێڵی پێشەوە وەڵامێکی توندی دەداتەوە و دیارە ئەو ئەو چەنەبازیانە جگە لە ناو میدیا ئەهریمەنی و وەهمییەکانی دوژمنان، جێیەکی دیکە بۆ دەربڕین شک نابات.

News Code 17934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =