پەیوەندی تەلەفوونی ماکرۆن و ترامپ سەبارەت بە سووریا

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆمارەکانی فەڕەنسا و ئەمریکا لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی سەبارەت بە وڵامدانەوەی هاوبەش بە هێرشە کیمیاییەکەی سووریا ڕێکەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ترامپ و ماکرۆن سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی شاری دۆما گفتوگۆی تەلەفوونیان کردووە.

شایانی باسە کە ڕۆژی شەمە هەواڵی هێرشێکی کیمیایی لە دۆمای سووریا بڵاو بووەیەوە و مێدیاکان دەوڵەتی سووریایان تاوانبار کرد و ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا هاتە ئارا.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ترامپ و ژاکرۆن سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لەم هێرشە کیمیاییە و وڵام دانەوەی هاوبەش بە ڕێککەوتن گەیشتوون.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ماکرۆن پێشتر سەبارەت بەم هێرشە وتبووی: سووریا هێڵە سوورەکانی پێشێل نەکردووە. لە ئێستادا هۆکارێک بۆ هێرش کردنە سەر سووریا بوونی نییە.

ئانتۆنیۆ گوترشیش ڕایگەیاندبوو کە ئەوان ناتوانن هێرشە کیمیاییەکەی سەر شاری دۆما پشت ڕاست بکەنەوە.

ترامپیش لە تویتێکدا هەڕەشەی تووندی لە بەشار ئەسەد و حکومەتەکەی کردبوو.

News Code 17932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =