دیمەشق هێڵی سووری نەبەزاندووە

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەمریکا سەبارەت هێرش بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند: دیمەشق هێڵە سوورەکانی پێشێل نەکردووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، ئێمانۆێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕۆژی یەکشەمە لە کاردانەاە بە هەڕەشەی ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر سووریا ڕایگەیاند: دیمەشق هێڵە سوورەکانی پێشێل نەکردووە.

ئەو زیادی کرد: لە ئێستادا هیچ هۆکارێک بۆ هێرش کردنە سەر دیمەشق بوونی نییە. 

هەروەها گوترش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەوان ناتوانن هەواڵەکانی هێرشی کیمیایی بۆ سەر دۆمای سووریا پشت ڕاست بکەنەوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی تویتێک هەڕەشەی کرد کە دەوڵەتی سووریا بە هۆی ئەم هێرشەوە تاوانی سەخت دەدات.

شایانی باسە کە ڕۆژی شەە هەواڵی هێرشێکی کیمیایی بۆ سەر دۆما بڵاو کرایەاە کە ۷٥ کەس کوژران و ۱۰۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.


https://www.mehrnews.com/news/4266262/%D9%85%D8%A7%DA%A9%D8%B1%D9%88%D9%86-%D8%AF%D9%85%D8%B4%D9%82-%D8%AE%D8%B7-%D9%82%D8%B1%D9%85%D8%B2%D9%87%D8%A7-%D8%B1%D8%A7-%D8%B2%DB%8C%D8%B1%D9%BE%D8%A7-%D9%86%DA%AF%D8%B0%D8%A7%D8%B4%D8%AA%D9%87-%D8%A7%D8%B3%D8%AA

News Code 17931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =