دۆناڵد ترامپ وحەیدەر عەبادی گفتوگۆیان کرد

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گرتووە.


کەمێک لەمەوبەر کۆشکی سپی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە  و ڕایگەیاندوە "دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە".
کۆشکی سپی ئاماژەشی داوە "ترامپ دەستخۆشی لە هێزە عێراقییەکان کردووە لەبارەی شەڕی دژی داعش لە موسڵ و لەنێوبردنی ئەو گرووپە لە عێراقدا".
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە  "ترامپ و عەبادی جەختیان لە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان کردووەتەوە کە چوارچێوەیەکی ستراتیژییان وەرگرتووە".
هاوکات بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی "ترامپ و عەبادی  لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە راپۆرتەکانی تایبەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە نزیک دیمەشق کردووە".

News Code 17926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =