پەیوەندی تەلەفۆنی سەردار قاسم سلێمانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجامداوە و سەرەخۆشی لێکردوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ یەکشەممە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەردار قاسم سلێمانی، فەرماندەی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای.

بەپێی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سلێمانی هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاندوە.

هەروەها  هیوای خواستوە “ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت و خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌بر و ئارامی بداته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.”

لای خۆیشییەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی قاسم سلێمانی كردوە بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كەو پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی.

News Code 17924

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =