یاری ڕئال و ئەتلەتیکۆ بە یەکسانی کۆتایی هات

یانەی تۆپی پێی ڕئال مەدرید لە ماڵی خۆیدا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید وەستا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یانەکانی تۆپی پێی ڕئال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕۆژی یەکشەممە لە شاری مادرید یاریان کرد و بە یەک گۆڵی بەرانبەر یەکسان هاتنەوە.

نیوەی یەکەمی یاریەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات بەڵام ڕیاڵ مەدرید لە خولەکە سەرەتاییەکانی نیوەی دووهەم واتا خولەکی ۵۳ بە گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی بکەوێتە بەرەوە بەڵام ئەتلەتیکۆ هەر زوو و لە خولەکی ۵۷ دا  وەڵامی گۆڵەکەی ڕئاڵی دایەوە.

لە خشتەی یارییەکانی لالیگا، بارسێلۆنا بە ۷۹ خاڵەوە لە پلەی یەکەم وەستاوە. ئەتلەتیکۆ مادرید بە ۶۸ خاڵەوە لە  پلەی دووهەم و ڕیال مەدریدیش بە ۶۴ خاڵەوە لە  پلەی سێهەم وەستاون

News Code 17921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =