بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان (kdp)، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاکەلێوە/ ٨ی ئایپڕیڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوه‌ری كرد.
لەو دیدارەدا جبووری پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی، ئاراستەی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كرد و هیوای خواست خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند بابه‌تێگی په‌یوه‌ست به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر بووە.
شایانی باسە دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی رۆژی ۱۳ی خاکەلێوە بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
بۆچوونی ئێوە