فیلمێکی کوردی له‌ هێند نمایش ده‌کرێت

فیلمی مانگ له‌ دروست کردنی ده‌رهێنه‌رێکی کورد له‌ فستیڤاڵێکی وڵاتی هێندستان به‌شداری پێکرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیلمی مانگ له‌ دروست کردنی ده‌رهێنه‌ری کورد، ڕامین محه‌مه‌دیار له‌ فستیڤاڵێکی وڵاتی هێندستان به‌شداری کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ده‌ربه‌هانگه‌"ی وڵاتی هێند بۆ به‌شی کێبه‌رکێ وه‌رگیراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م فستیڤاڵه‌ بڕیار وایه‌ که‌ ۲۰ی ئاپریل (۳۱ی خاکه‌لێوه‌) له‌ شاری ده‌به‌هه‌نگای هێندستان به‌ڕێوه‌ بچێت.

News Code 17918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =