هۆکاری زیادبوونی هێرشی دوژمنان، هەست کردن بە مەترسی لە بەهێزبوونەوەی ئێرانە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزە لەشکەرییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە هۆکاری زیادکردنی هێرشەکانی دوژمنان، هەست کردن بە مەترسی لە بەهێزبوونەوەی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ۱۹ی خاکەلێوە لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی هێزە سەربازییەکانی ئێران دیداریان کرد.

 لەم دیدارەدا ڕێبەری بەهێزی، ئاسایش، سەربەرزی و توانایی لە کاتی پێویست وەک ئامانجە سەرەکییەکانی هێزە چەکدارەکان ناولێبرد و بە جەخت لەسەر زەروورەتی کادیر پەروەردەکردن لە هێزە سەربازییەکان وتیان: ئەنجامی چالاکییەکان لە هێزە سەربازییەکان دەبێ لە پێناو دەستەبەر کردنی ئەم ئامانجە دیاری کراوانەدا بێت.

جەختیشیان کرد ئێستا سەردەمی سەربەرزی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و هۆکاری هێرش بردنی بێ وێنەی ئێستا دژی نیزامی ئیسلامی، بەهێزبوونەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ئەم نیزامەیە  چونکوو دوژمنان لەم بەهێزبوونەوە هەست بە مەترسی دەکەن و زیاتر هێرش دەکەن.

 ڕێبەری باڵای ئێران هەروەها ڕایانگەیاند کە سەرەڕای پیلانەکان و بە کوێری چاوی دوژمنان، دەسەڵاتی نیزامی ئیسلامی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێتەوە.

News Code 17917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =