پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هێرشێکی تیرۆریستی له‌ عێراق

به‌رپرسێکی عێراقی له‌ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هێرشێکی له‌ دژی زیاره‌تکارانی ئیمام موسا کازم (د.خ) هه‌واڵی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر سومرییه‌ نیوز، یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ که‌سێکی تیرۆریست که‌ له‌ دوای کاری تیرۆریستی له‌ دژی زیاره‌تکارانی ئیمام موسا کازم بوو ده‌ستگیر بووه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: هێزه‌کانی هه‌واڵگری عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌که‌ی ۆخیان بۆ دابین کردنی ئه‌منیه‌تی زیاره‌تکارانی ئیمام موسا کازم (د.خ) توانیان ئه‌م که‌سه‌ تیرۆریسته‌ له‌ ناوه‌ندی شاری به‌غدا ده‌ستگیر بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌ درێژه‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆیان بۆ ده‌ستگیر کردنی تیرۆریسته‌کان و که‌سانی تاوانبار له‌ شاره‌کان و سنووره‌کانی عێراق له‌ گه‌شت لێدان دان.

News Code 17916

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =