پەکەکە پێشنیاری نێوەندگیریی یەکگرتووی قبووڵ نەکرد

پارتی کرێکارانی کوردستان لە وەڵامی پێشنیاری یەکگرتووی ئیسلامی بۆ نێوەندگیری لە نێوان پەکەکە و تورکیا، بە ئاماژە بەوەی کە ئەو حزبە سەرەتا نێوەندگیری یەکخستنەوەی لایەنە کوردییەکان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرحەد وارتۆ، وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە وتوێژ لە گەڵ تۆڕی هەواڵی سلێمانی (SNN) ڕاشیگەیاند: ئێمە تا ئێستا ھیچ ئاگادارییەکمان لە سەر چۆنیەتیی نێوەندگیرییەکە نییە، ڕەنگە یەکگرتووی ئیسلامی بەرنامەی تایبەت بە خۆیان ھەبێت، بەڵام ئەوەی ڕاست بێت ئامانجی سەرەکی تورکیا لە ناوبردن و کۆمەڵکوژیی سەر کوردە و لەو ھەوڵەشی بەردەوامە.

ناوبراو داوای لە سەرجەم لایەنە کوردییەکان کرد کە ھەڵوێستی ڕوون و ئاشکرایان دژ بە داگیرکاری تورکیا ھەبێت و وتی: ھەر سەردان و ھەوڵێکی نێوەندگیریش ھەبێت، بێ ئەنجام دەبێت.

وتەبێژەکەی پەکەکە جەختی لەوەش کردەوە کە لە بەر ئەوەی تورکیا بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر کورد، ھەر سەردانێکیش لە لایەن حزبێکی کوردییەوە ئەنجام بدرێت بێ ئەنجام دەبێت.

سەرحەد وارتۆ ئاماژەی بەوەش دا: باشترین کار نێوەندگیری و یەکخستنەوەی نێو لایەنە کوردییەکانە تا دژ بە داگیرکەران یەکھەڵوێست بن، چونکە لە سیاسەتی ئەردۆغان، چارەسەری پرسی کورد لە ڕێگەی ئاشتییەوە بوونی نییە و بەر لە ھەر نێوەندگیرییەکیش دەبێت تورکیا کۆی ھێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر کورد، ڕابگرێت.

شایانی باسە کە پێشتر مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی، ڕایگەیاندبوو: دەمانەوێت کێشەی کورد لە کوردستانی تورکیا بە شێوەیەکی سیاسی و دیپلۆماسیانە چارەسەر بکرێت، ئەگەر بواریشمان پێدرێت نێوەندگیری لە نێوان پەکەکە و پارتی داد و گەشە (ئاکەپە)دا دەکەین.

News Code 17915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =