ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی تیرۆریسته‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی بۆ پاک کردنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی پاشماوه‌کانی تیرۆریسته‌کان له‌ خاکی عیراق دریژه‌ی هه‌یه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان له‌ ئاستی ئازاد کردنی خاکی عێراق کۆتایی پێهاتووه‌، به‌ڵام مه‌ترسی گرووپی داعش له‌ عێراق هێشتا له‌ سه‌ر جێگه‌ی خۆیه‌تی.

حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی شه‌مه‌ له‌ به‌غدا وتی: ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ پاک کردنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی هه‌موو پاشماوه‌کانی تیرۆریسته‌کان له‌ عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ تیرۆریسته‌کان له‌ ۱۰ وڵاته‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ عێراق و هۆشداری دا که‌ ئه‌م تیرۆریستانه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ له‌ ناوچه‌ دوور و بیاوانییه‌کان چالاکی بکه‌ن.

News Code 17914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =