ڕێککەوتنی هه‌ولێر- به‌غدا لە بابەت جێگیربوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌خموور

به‌رپرسی لقی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌ شاری مه‌خموور له‌ ڕێککەوتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا لە بابەت کردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌کانی خزمه‌تگوزاری و جێگیربوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشی هه‌رێم له‌و شاره‌ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕشاد گه‌لالی لە لێدوانێک بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم" وتی: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان لە بابەت کردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ حکوومییه‌کان له‌ شاری مه‌خموور و جێگیر بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ناوه‌ندی پارته‌کان به‌ تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان له‌و شاره‌. ڕێککەوتن

ناوبراو وتیشی: ڕزگار محه‌مه‌د قایمقامی شاری مه‌خموور که‌ ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و شاره‌.

News Code 17912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =