هەڵوێستی موقتەدا سەدر لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک

موقتەدا سەدر هەڵوێستى خۆی لەبارەی گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە، دەبێت تەنها سوپای عێراقی لەو ناوچانەدا هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتی سەدر لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەڕانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچەکانى تر ڕایگەیاندووە: ئەوەى کە دەبێت پرسی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکانى بە دەستەوەبێت سوپای عێراقە نەک هێچ هێزێکى تر.

ڕاشیگەیاندووە: نەک هەر لەو ناوچانە بەڵکو پێویستە لە بست بە بستى خاکى عێراقدا تەنها سوپای عێراق هەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى ڕابردوودا دەنگۆی ڕێککەوتنى عێراق و هەرێم لەسەر گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان بڵاوبووەوە و بەڵام دواتر حکومەتى ناوەندی ئەوەى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، تەنها سوپای عێراق لەو ناوچانە دەبێت.

News Code 17911

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =