ڕووسیا و تورکیا له‌ سه‌ر ته‌لڕه‌فعه‌ت کۆبوونه‌وه‌

وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: دانوستانی فه‌رمیی له‌ نێوان تورکیا و ڕووسیا له‌سه‌ر ناوچه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت ده‌ستی‌ پێ کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی سه‌رکۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: دانوستانی فه‌رمیی له‌ نێوان تورکیا و ڕووسیا له‌سه‌ر ناوچه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت ده‌ستی‌ پێ کردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ عه‌فرین و گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و هێزانه‌ بۆ ناوچه‌ی ستراتێژیکی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، تورکیا هه‌وڵ ده‌دات که‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌ بیانووی بوونی هێزه‌کانی په‌یه‌ده‌ یه‌په‌گه‌ داگیر بکات.

ئیبراهیم کالین له‌مباره‌وه‌ ئاماژه‌ی دا: له‌ ئه‌گه‌ری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ پێویست ناکات ئۆپه‌راسیۆن له‌ ته‌لڕه‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌ بچێت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ نێوان ئێران، تورکیا و ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌ بابه‌تی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت دا و وتی: ئاماده‌ی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ ته‌ل ڕه‌فعه‌تین.

News Code 17908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =