تورکیا به‌رپرسه‌ له‌ هه‌رجۆره‌ پێشێل کارییه‌کی مرۆڤی له‌ عه‌فرین

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی ئه‌نه‌که‌سه‌ له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ عه‌فرین وتی: تورکیا به‌رپرسه‌ له‌ هه‌رجۆره‌ پێشێل کارییه‌کی مرۆڤی له‌ عه‌فرین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕووداو، ئیبراهیم برۆ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی ئه‌نه‌که‌سه‌ له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ عه‌فرین وتی: تورکیا به‌رپرسه‌ له‌ هه‌رجۆره‌ پێشێل کارییه‌کی مرۆڤی له‌ عه‌فرین.

ئه‌و زیادی کرد: دوای هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین زیان و پێشێلکارییه‌ مرۆڤییه‌کان له‌ عه‌فرین به‌رز بووه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ وه‌ک ئه‌نه‌که‌سه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و بریتانیا له‌مباره‌وه‌ قسه‌مان کردووه‌. ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ پێشل کارییه‌ مرۆڤییه‌کان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ ده‌بینه‌ به‌رده‌م وڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌ گۆڕینی ڕێژه‌ی دانیشتوانی عه‌فرین بگیردریت ده‌بێت تورکیا هه‌رچی زووتره‌ ڕێگه‌ بدات ئاواره‌کان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌، نابێت گوند و مه‌زرای خه‌ڵکی کورد به‌ خه‌ڵکی بیانی ببه‌خشرێت. تورکیا وه‌ک هێزێکی بیانی بێ ئه‌وه‌ی له‌ ئێمه‌ی کورد مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت چووه‌ته‌ ناو خاکی عه‌فرین. هه‌موو هێزه‌ بیانییه‌کان ده‌بێت عه‌فرین چۆڵ بکه‌ن.

ئه‌م به‌رپرسه‌ کورده‌ی سووریا هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ هه‌روه‌ها دژی سیاسته‌کانی په‌یه‌ده‌ین له‌ عه‌فرین و کاتێک عه‌فرین گه‌ڕایه‌وه‌ ده‌ستی خودی کورد، ده‌بێت ته‌ڤده‌م به‌ هۆی ئه‌وه‌ کارانه‌ی له‌م ناوچه‌ کردوویه‌تی سزا بدرێت.

News Code 17907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =