هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانی عێراق بایکۆت بکرێت

پارلمانتارێکی کورد له‌ پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌گه‌ری نه‌گڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ شوێنه‌ ناکۆکه‌کان، کورد هه‌ڵبژرادن له‌م ناوچانه‌ بایکۆت بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماجید شه‌نگالی، نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان کرد له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌کردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕه‌وتی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق له‌ پارێزگاکانی که‌رکووک، نه‌ینه‌وا و دیاله‌ بایکۆت بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: به‌شداری نه‌کردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ مانای له‌ ناوچوونی ده‌نگی کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو له‌و ناوچانه‌یه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ کورده‌ ئاماژه‌ی دا: بایکۆت کردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ پارێزگاکانی که‌رکووک، دیاله‌ و نه‌ینه‌وا له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردستانییه‌کان، باشترین بژارده‌یه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: باس کردنی ژماردنی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی دا‌هاتوو له‌ عێراق به‌ شێوه‌ی ده‌ستی وه‌کوو دزینی ده‌نگی کورده‌کان له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌یه‌که‌ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک له‌ ئارا دایه‌ به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 17905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =