کوردێک بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کاراتەی کچانی ئێران

نیگار حسێنی ڕاهێنەری زانای سنەیی لە لایەن فیدراسیۆنی کاراتەوە وەکوو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتەی ئومێدی کچانی ئێران هەڵبژێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد سادق فەرەجی سەرۆکی فیدراسیۆنی کاراتە، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ ی خاکەلێوە لە حوکمێکدا سەر ڕاهێنەر و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئومێدی کچانی ناساند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نیگار حسێنی راهێنەری زانای پێشووتری هەڵبژاردەی نەتەوەیی دیسانەوە لە لایەن فیدراسیۆنی کاراتەوە وەکوو راهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی هەڵبژێردرا تا لە پاڵ زارا سەمەدی کە وەکوو سەر ڕاهێنەر هەڵبژێردراوە ڕێنوێنی کاراتەکارەکان لە ئەستۆ بگرێت.

ئەم ڕاهێنەرە کوردە لە گەلاوێژی ساڵی ٩٣ وەکوو راهێنەری هەڵبژرادەی نەتەوەیی لە کێبڕکێیەکانی ئاسیا لە وڵاتی مالیزیا بەشداریی کرد و هەڵبژاردەی کاراتەی خانمانی ئێران لە ئاستی تەمەنی تازە لاوان، لاوان و ئومێد لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداریی کرد و توانی بۆ یەکەم جار لە مێژووی کاراتەدا پێنج میدالیای زێڕ، دوو زیو و سێ برۆنز بە ڕاهێنەریی نگار حسێنییەوە مسۆگەر بکات.

هەروەها قوتابیانی نیگار حسێنی لە خەزەڵوەری ساڵی ٩٤ لە نۆهەمین خولی کێبڕکێیەکانی کاراتەی پاڵەوانێتی خانمانی جیهان کە لە ئەدونیزیا بەڕێوە چوو یەک میدالیای زێڕ، زیو و برۆنزیان مسۆگەر کرد و بۆ یەکەم جار شانازیەکی نوێیان بۆ کاراتەی خانمانی ئێران خولقاند.

News Code 17897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =