پاگه‌نده‌ی جێگری سه‌دام له‌ دژی ئێران و ده‌وڵه‌تی عێراق

جێگری دیکتاتۆری پێشووی عێراق به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆمارێکی ده‌نگی له‌ دژی ئێران و ده‌وڵه‌تی عێراق لێدوانی نوێی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ عه‌ره‌بی ۲۱، عزه‌ت ئیبراهیم ده‌وری، جێگری سه‌دام و سه‌رۆکی ئێستای حزبی به‌عسی عێراق دوێنێ ئێواره‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی تۆمارێکی ده‌نگی، هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی له‌ ده‌وله‌تی عێراق کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م تۆماره‌ ده‌نگییه‌ یه‌ک کاتژمێر و ۱۷ خوله‌ک بووه‌ و له‌ ۷۱مین ساڵوه‌گه‌ڕی دروست کردنی حزبی به‌عسی عێراق بڵاو کرایه‌وه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ له‌ ئه‌گه‌ری ئازاد نه‌بوونی هه‌موو ده‌ستگیرکراوه‌کان عێراق و سه‌رمایه‌کانیان که‌ له‌ ڕژیمی پێشوودا به‌رپرس بوون، به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئێران و وڵاتانی بیانی له‌ عێراق ده‌که‌نه‌ ئامانج.

ده‌وری هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ناوچه‌ی که‌نداوی فارس له‌ ئێستادا ڕووبه‌ڕووی پیلانێکی ئه‌مریکایی - ئێرانی بووه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌یه‌وێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ دابه‌ش بکات.

ئه‌و له‌ وڵاتانی که‌نداوی فارس داوای کرد تاکوو کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

ده‌وری هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی دۆناڵد ترامپ بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر ئێران وتی: ترامپ تاکوو ڕۆژی قیامه‌ت هێرش ناکاته‌ سه‌ر ئێران.

News Code 17896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =