شوێن پێی ١٧٠ ملیۆن ساڵەی دایناسۆر دۆزرایەوە

لێکۆڵەران نزیک بە ٥٠ شوێن پێی گەورەترین دایناسۆری جیهانیان بە مێژینەی ١٧٠ ملیۆن ساڵ لە ئەسکاتلەند دۆزیەوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میل ئانلاین، لێکۆڵەران نزیک بە ٥٠ شوێن پێ لە گەورەترین دایناسۆرەکانی جیهانیان لە دوورگەی Isle of Skye دۆزیەوەتەوە.

ئەو شوێن پێیانە هی ئاژەڵگەلێک بە پەنجەی تیژ و گۆشتخوەرە کە ١٧٠ ملیۆن ساڵ پێش دەژیان. بەڵام سەیر ئەوەی کە شوێن پێی ئەم دایناسۆرانە بە درێژایی نزیک بە ١٥ مەتر لەم دواییانەدا لە سەر بەردەکان ئەو دوورگەوە دۆزراوەتەوە. لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن ئەوە شوێن پێی کۆنترین فوسیلێکە کە لە ئەسکاتلەند دۆزراوەتەوە.

لە هەر حاڵدا زیاتری ئەو شوێن پێیانە کە لە ئەو دوورگە دۆزراونەتەوە دەگەرێتەوە بۆ ئەندامانی بنەماڵەی تی ڕێکس کە لە سەر دوو قاچ ڕێیان دەکرد و باڵایان زیاتر لە ٢ مەتر بووە. بەڵام گەورەترین شوێن پێ بە پانتایی ٧٠ سانتی مەتر هی sauropod ە.

News Code 17895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =