فه‌ڕه‌نسا یارمەتی تیرۆریسته‌کان دەدات

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسای تۆمه‌تبار کرد که‌ به‌ پێشوازی کردن له‌ کوردی سووریا له‌ کۆشكی ئێلیزه‌، ئه‌وان بۆ جه‌نایه‌ت کردن هان ده‌دات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، له‌ حاڵێکدا که‌ پشتیوانی فه‌ڕه‌نسا له‌ هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا په‌ره‌ی به‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ و پاریس داوه‌. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان دوێنێ فه‌ڕه‌نسای تۆمه‌تبار کرد که‌ پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان ده‌کات و به‌م کاره‌ ئه‌وان بۆ جه‌نایه‌ت کردن هان ده‌دات.

ئه‌م ناکۆکییه‌ له‌ کاتێکه‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد که‌ ئیمانۆئل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ۳۰ مارس دوای دیدار له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌یه‌ده‌، بڕیاری دا که‌ پاریس به‌ ته‌واوی له‌ کوردی سووریا پشتیوانی ده‌کات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی تووڕه‌یی ئه‌ردۆغان.

له‌ کاردانه‌وه‌ به‌م کاره‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا، تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م کاره‌ وه‌ک پشتیوانی له‌ تیرۆر وایه‌.

ئه‌ردۆغان له‌مباره‌وه‌ وتی: ئێوه‌ ناتوانن ئه‌م کاره‌ی خۆتان پشت ڕاست بکه‌نه‌وه‌. ئێوه‌ ناتوانن له‌ ده‌رنجامه‌کانی ئه‌م کاره‌ ده‌ربچن. ئێوه‌ تاکوو ئه‌و کاته‌ی له‌م تیرۆریستانه‌ پشتیوانی ده‌که‌ن، زیاتر بێ بایه‌خ ده‌بن.

شایانی باسه‌ که‌ فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام دژی هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بووه‌ و له‌ میانه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووش چه‌ند یه‌که‌ له‌ هێزه‌کانی خۆیی ڕه‌وانه‌ی مه‌نبج و شاره‌ کوردییه‌کانی سووریا کرد.

News Code 17894

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =