ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت وه‌ک هێزی دژه‌ ئێران له‌ سووریا بمێنێتەوە

وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی خۆی وه‌ک هێزێکی دژه‌ ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕابگرێت و شه‌ڕی داعش بۆ ئه‌وان یه‌که‌مایه‌تی دووهه‌مه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌کانی خۆی وه‌ک هێزێکی دژه‌ ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕابگرێت و شه‌ڕی داعش بۆ ئه‌وان یه‌که‌مایه‌تی دووهه‌مه‌.

ئیبراهیم کالین له‌ میانه‌ی یادداشتێک بۆ ده‌یلی سه‌باح نووسی: ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌یه‌وێت شه‌ڕی داعش له‌ سووریا بکات، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ تێپه‌ڕ بوونی کات مانای دیکه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ گرتووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئامانجی شه‌ڕی دژ به‌ داعش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا له‌ سووریا گۆڕدراوه‌. ڕوون که‌ چی دیکه‌ داعش له‌ سووریا گرنگی نییه‌ و ڕاگرتنی باڵانس و بابه‌تی ده‌ره‌کی گرنگیان هه‌یه‌.

کالین هه‌روه‌ها نووسی: هه‌ر به‌ بۆنه‌ی ئه‌م گۆڕینی ئامانجه‌یه‌ که‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکایی په‌یامی دژ به‌ یه‌ک بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت وه‌ک هێزێکی دژه‌ ئێران له‌ ناوچه‌که‌ بمێنێته‌وه‌ و عه‌ره‌بستان و ئیماراتیش له‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریکا پشتیوانی ده‌که‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی ۳ وڵاتی ئێران و تورکیا و ڕووسیای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ گرنگ وه‌سف کرد و ئاماژه‌ی دا که‌ هه‌ر ۳ وڵات له‌ دوای پشتیوانی له‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریان.

News Code 17892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =