ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات دەکاتەوە

هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له‌كانتۆنی جزیره‌ی كوردستانی سووریا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات داده‌مه‌زرێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێسان جیلۆ هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له‌كانتۆنی جزیره‌ی له‌ لێدوانێكدا به‌ئاژانسی نۆڤۆستی ڕووسی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی خۆی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات بنیاتده‌نێت."

لەو هەواڵەدا هاتووە "ئەم بڕیارە له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)".

به‌وته‌ی هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له‌كانتۆنی جزیره‌، "داعش به‌شێك له‌ هێزه‌كانی له‌ نێو باكوری سووریا ماوه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ش له‌پێناو ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی گروپی داعشه‌".

پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی له‌ئارادابوو كه‌ فه‌ره‌نسا‌و ئه‌مریكا پێكه‌وه‌ بنكه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نزیك ڕووباری فورات دروستده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له‌كانتۆنی جزیره‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك هاوپه‌یمانیان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا ده‌كه‌ن‌و نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی چ وڵاتێك بن.

News Code 17891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =