ئاواره‌کانی عه‌فرین به‌ چاودێڕی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌

هێڤی موسته‌فا، هاوسەرۆکی کانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ ئێستادا داوا ده‌که‌ین که‌ ئاواره‌کانی عه‌فرین به‌ چاودێڕی لایه‌نێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوارنیوز، هێڤی موسته‌فا، هاوسەرۆکی کانتۆنی عه‌فرین له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به‌ هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین کرد و وتی: کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ بێ ده‌نگی هه‌ڵبژارد ئێمه‌ له‌ ئێستادا داوا ده‌که‌ین که‌ ئاواره‌کانی عه‌فرین به‌ چاودێڕی لایه‌نێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ دوای ۵۸ ڕۆژ به‌رخۆدان بڕیارمان دا شاره‌که‌ چۆڵ بکه‌ین و خه‌ڵکی عه‌فرین بۆ ناوچه‌ی شه‌هبا بگوازینه‌وه‌، به‌ڵام شه‌هبا ناوچه‌یه‌کی بچووکه‌ و ژیان و داهاتی تێدا نییه‌ و به‌ سه‌دان هه‌زار که‌س ته‌نیا به‌ جل و به‌رگی ناو ماڵه‌وه‌ شاره‌که‌یان جێهێشتووه‌ و تاکوو ئێسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش هیچ کارێکی بۆ نه‌کردوون.

ئه‌م به‌رپرسه‌ کورده‌ له‌ درێژه‌دا وتی: نامه‌ی زۆرمان بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نووسیوه‌ به‌ڵام بێ وڵام بووه‌، خه‌ڵکی عه‌فرین زیاتر له‌وه‌ی پێویستیان به‌ نان و ئاو بێت، پێویستیان به‌وه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت به‌ چاودێڕی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانی خۆیان. بۆیه‌ داوا ده‌که‌ین جیهان گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا.

News Code 17888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =