بەغدا و هەولێر بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بە ناوچە جێ ناکۆکەکان ڕێکنەکەوتوون

ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوونی هەر جۆرە دانوستان و ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ گەڕانەوەی دووبارەی هێزی پێشمەرگە بە پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکەکانی دیکەی عێراقی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "سکای پرێس"، ئێحسان شەمری لە یادداشتێکدا کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا بڵاوی کردۆتەوە بە ئاماژە بە لێدوانی هەندێک لایەنی سیاسی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بە پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکەکانی دیکەی عێراق لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو، وتی: ئەو لێدوانانە دوورن لە ڕاستی و هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکان لەوبارەیە ئەنجام نەدراوە.

شەمری جەختی لە بەدوور گرتنی دۆسیەی ئاسایشی پارێزگای کەرکووک لە هەڵبژاردنەکان، لە پێناو جێگرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو پارێزگا و ناوچە جێ ناکۆکەکانی دیکە کردەوە و وتیشی: بەرپرسایەتی پاراستنی ئاسایشی تەواو گەلانی دانیشتووی ئەو ناوچانە و ئیدارەیان لە ئەستۆی دەوڵەتی فیدراڵە.

News Code 17885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =