سوپای توركیا له‌ ۸ چیای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگیر کرا

ئۆپەراسیۆنی وشکانی تورکیا دژی پەکەکە لە هه‌رێمی کوردستان بەردەوامە و ئه‌نقه‌ره‌ لە ۲۴ کاژێری رابردوودا دوای بۆردوومانی چڕ و تۆپباران کردن، بە هەلیکۆپتەر هێزه‌کانی لە ۸ چیای دیکەی هه‌رێمی کوردستان جێگیر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕووداو، ئۆپەراسیۆنی وشکانی تورکیا دژی پەکەکە لە هه‌رێمی کوردستان بەردەوامە و ئه‌نقه‌ره‌ لە ۲۴ کاژێری رابردوودا دوای بۆردوومانی چڕ و تۆپباران کردن، بە هەلیکۆپتەر هێزه‌کانی لە ۸ چیای دیکەی هه‌رێمی کوردستان جێگیر کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، چیاکان دەکەونە دەڤەری سیدەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و بە سەر تەواوی دەشتی بەرازگر و دووره‌موڵكدا دەڕوانن، بە کۆنترۆڵ کردنی ئەو شاخانه‌ ئێستا سوپای تورکیا بە قوڵاییی زیاتر لە ۲۰ کیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاکی هه‌رێمی کوردستانەوە.

فارس ره‌سووڵ به‌رپرسی گوندی شاپان لە دەڤەری سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران  ڕاگەیاند: لە شەوی پێنجشه‌ممه‌ ۵-۴-۲۰۱۸ تاوەکو کاژێر ۰۲:۰۰ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، سوپای تورکیا بەردەوام ناوچەکەی بۆردوومان و تۆپباران دەکرد و دواتر لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە سەربازی لە چیاكانی شاپان، دیلان، كه‌وێت، به‌نێ، چیاسۆر، ئاله‌كان و چیانه‌یا دابه‌زاندووه‌.

ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كانیش به‌ رووداوی ڕاگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ۲۴ كاژێری رابردوودا سوپای توركیا نزیكەی  ۶ كیلۆمه‌تری دیكه‌ هاتۆته‌ قووڵاییی خاكی هه‌رێمی کوردستان و رۆژانه‌ش لە پێشڕەوی کردن به‌رده‌وامه. ئەمە لە کاتێک دایە پێشتر ۱۷ کیلۆمەتر خاکی هه‌رێمی کوردستانی بەزاندبوو.

چه‌له‌بی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو چیایانەی ئێستا لە لایەن سەربازانی سوپای تورکیاوە داگیر کراون بە سەر ڕووبه‌رێكی زۆری سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كاندا دەڕوانن.

News Code 17881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =