هاوکاری له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ و دژایه‌تی توندڕه‌وی

سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌ په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی پارلمانه‌ عه‌ره‌بییه‌کان داوای کرد تاکوو وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوکاری به‌غدا بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق بکه‌ن و دژایه‌تی تیرۆریسته‌کان بکه‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح، سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق وتی: تیرۆر گه‌وره‌ترین کێشه‌ی جیهانی عه‌ره‌به‌ و داوا له‌ هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی دیکه‌م که‌ بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ و دژایه‌تی تیرۆریسته‌کان یارمه‌تی به‌غدا بده‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: عێراق بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی تیرۆریسته‌کان، ئێمه‌ به‌ نوێنه‌ری ئێوه‌ و هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆرمان کرد و شکستمان دان و شارۆمه‌ندانی خۆمان له‌ نه‌گبه‌تییه‌ ڕزگار کرد.

جه‌بوری هه‌روه‌ها وتی: دوای هاتنی داعش، عێراق هه‌زاران شارۆمه‌ندی بێ تاوانی خۆیی له‌ ده‌ست دا و زۆربه‌ی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانی ڕووخێندران. پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌ به‌غدا له‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق و دژایه‌تی کردنی بیرۆکه‌ی تیرۆریستی یه‌کجار گرنگه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: یه‌کێتی پارلمانه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌بێت ببێته‌ هه‌وێنێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب، ته‌نیا ڕێکاری ئێمه‌ دانوستان و گفتوگۆی ئاشتیانه‌یه‌. به‌غدا له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ که‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهانی عه‌ره‌ب هه‌بیت و ئه‌مه‌ش زۆر به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌،

جه‌بوری جه‌ختی کرد: قه‌یرانی هه‌رێم تاکوو ڕاده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌ر بووه‌ و چه‌ند ڕۆژی دیکه‌ش سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌که‌م. هه‌رێم خه‌ریکه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ست پێ ده‌کات که‌ ده‌بێت ڕۆڵی هه‌بێت له‌ یه‌کگرتووی خاکی عێراق و ئێمه‌ش ماف و ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که‌ ده‌یانه‌وێت ژیانێکی خۆشیان هه‌بێت ڕه‌ت ناکه‌ینەوە.

News Code 17880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =