ڕێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان تاکوو ساڵوه‌گه‌ری نه‌گبه‌ت درێژه‌ی ده‌بێت

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند که‌ ڕێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ په‌یامه‌ێکی ئاشتیانه‌ی هه‌یه‌ و تاکوو ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی نه‌گبه‌ت درێژه‌ی ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، ئۆسامه‌ قواسمی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند: خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بوونه‌ته‌ قوربانی ناکۆکییه‌کانی ئێسته‌ی جیهان و بۆ گه‌یشتین به‌ ئازادی و مه‌فی سه‌ره‌کی خۆیان تاکوو ساڵوه‌گه‌ڕی ڕؤژی نه‌گبه‌ت درێژه‌ به‌ ڕێپێوانی مافی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ په‌یامی ئێمه‌ ئاشتیانه‌یه‌ به‌ڵام سه‌ربازه‌کانی ئیسڕائیل ڕۆژی هه‌ینی 20 فه‌له‌ستینیان شه‌هید کرد. به‌داخه‌وه‌ ئه‌مریکا هه‌رجۆره‌ بڕیارنامه‌یه‌ک له‌ دژی ئیسڕائیل ڤیتۆ ده‌کات و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش له‌مباره‌وه‌ بێ ده‌نگن.

ئه‌و جه‌ختی کرد: بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌ چه‌په‌کانی جیهان ته‌نانه‌ت گه‌ر یه‌هودیش بن بۆ دابین کردنی ئاشتی که‌ ئیسڕائیل ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌، هاوکاری ده‌کات. به‌دی هاتنی ئاشتی به‌ مانای سه‌رکه‌وتنی هه‌موو بایه‌خه‌ جیهانییه‌کانه‌ و هیوادارم وڵاتانی جیهان گرنگی به‌م بابه‌ته‌ بده‌ن.

هه‌روه‌ها فه‌یسه‌ل ئه‌بو شه‌هلا له‌مباره‌وه‌ وتی: ڕێپێوانی ئاشتی گه‌ڕانه‌وه‌ درێژه‌ی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش مافی ئاواره‌ فه‌له‌ستینییه‌کانه‌، ئه‌م ڕێپێوانه‌ هه‌روه‌ها په‌یامێکی ڕوونی بۆ ترامپ هه‌یه‌ که‌ ده‌یه‌وێت ڕێککه‌وتنێکی یه‌کلایه‌نه‌ به‌ فه‌له‌ستینییه‌کان واژۆ بکات به‌ڵام خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌ مافی خۆیا ده‌ست هه‌ڵناگرن.

News Code 17879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =