ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر غەزە، ڕژێمی زایۆنی دەکەینە ئامانج

ئەندامێی بەناوبانگی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنی هێرش بکاتە سەر غەزە فەلەستینیش قووڵایی ئەو ڕژێمە دەکاتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەمنار، مەحموود زەهار ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد: ئەگەر ئیسرائیل وێرای فەرماندە فەلەستینییەکان لە غەزە بکاتە ئامانج ئێمەش قووڵایی ئیسرائیل دەپێکین. کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل بەشێک لە بەرنامەی داگیرکارانە. ڕۆژێک دێت کە تەواوی خاکی فەلەستین ئازاد دەکەین.
زەهار وتی: ڕێپێوانی ئارام گەڕانەوەی بەشێک لە ڕێکارەکانی بەرخۆدانە بەرانبەر داگیرکارانی ئیسرائیلی.
فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەزە ڕۆژی هەینی ٣٠ ی مارس بەرانبەر بە چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی زەوی، ڕێپێوانی ساڵانە و ئارامی خۆیان لە ژێر ڕێپێوانی گەڕانەوە دەست پێکرد

News Code 17876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =