ده‌ستگیر کردنی ۳۳ ئه‌ندامی داعش له‌ ئه‌ستەنبۆڵ

پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێک ۳۳ تیرۆریستی داعشیان له‌ چه‌ندین ماڵ له‌ ئه‌ستەنبۆڵ ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێک ۳۳ تیرۆریستی داعشیان له‌ چه‌ندین ماڵ له‌ ئه‌ستەنبۆڵ ده‌ستگیر کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م که‌سانه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ بوون که‌ چه‌ند هێرشێکی تیرۆریستی ساز بکه‌ن.

هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌ستانبۆڵ له‌ ۱۰ ناوچه‌ی جیاوازی شاره‌که‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر ۱۶ ماڵ که‌ ئه‌ندامانی داعش تێیدا له‌ هات و چوو بوون.

هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا پۆلیسی تورکیا دوو ئه‌ندامی داعشی به‌ پاره‌ و شمشی زێڕ و چه‌که‌وه‌ ده‌ستگیر کرد.

پۆلیس تورکیا له‌ نێو ماڵه‌کانی گرووپی داعش ۸.۵ کیلۆ زێر، ۱۸ کیلۆ نوقره‌، یه‌ک ملیۆن و ۳۰۰ هه‌زار دۆلار، یه‌ک ملیۆن و ۷۹۴ هه‌زار لیره‌، ۱۱۸ هه‌زار یۆرۆ، یه‌ک ملیۆن و ۹۲۱ هه‌زار پۆندی سووریا و ۱۰۹ هه‌زار و ۵۰۰ ڕیالی سعوودیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

News Code 17874

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =