دانوستانی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج وه‌ستاوه‌

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ تاکوو هاتنه‌ سه‌رکاری وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دانوستانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ شاری مه‌نبه‌ج ڕاوه‌ستاوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ تاکوو هاتنه‌ سه‌رکاری مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دانوستانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ شاری مه‌نبه‌ج ڕاوه‌ستاوه‌.

ئه‌م سه‌رچوانه‌ زیادیان کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌رچی دانوستانه‌کان له‌ ئاستێکی باڵادا ڕاوه‌ستاوه‌ به‌ڵام ڕه‌نه‌ له‌ ئاستی به‌رپرسانی خواروو درێژه‌ی هه‌بێت.

پێشتر له‌ سه‌ر کار لاچوونی ڕێکس ته‌یلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و هاتنی مایک په‌مپه‌ئۆ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌ردانی مه‌ولود چاوش ئۆغڵو بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵبشه‌وێته‌وه‌ که‌ بڕیار بوو ۱۹ی مارس ئه‌نجام بێت.

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا و ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرتن به‌ شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ مه‌نبه‌ج چه‌ندین گرووپی دانوستان و گفتوگۆیان دروست کردووه‌.

دۆخی شاری مه‌نبه‌ج له‌ باکووری سووریا یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ بووه‌ته‌ هۆی ناکۆکی له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن.

News Code 17873

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =