هۆشداریی ڕێبه‌رانی کورد سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا

ڕێبه‌رانی کوردی سووریا جه‌ختیان کرد که‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ سووریا ساڵانێکی زۆر ده‌خایه‌نێت و له‌ ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ به‌ ده‌ست دێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هاوارنیوز، ساڵح موسلم، هاوسه‌رۆکی پێشووی په‌یه‌ده‌ ڕایگه‌یاند: شکست دانی داعش به‌ چه‌ندین ساڵ ئه‌نجام ده‌بێت، ئه‌وان له‌ بیاوانه‌کانی نێوان سووریا و عیراق له‌ هاتووچوو دان. کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا له‌ زیانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و کوردی سووریا ته‌واو ده‌بێت.

ساڵح موسلم زیادی کرد: دوای چوار ساڵ له‌ هاوکاری له‌ نێوان کوردی و ئه‌مریکا، ئێسته‌ بڕوا له‌ نێوان هه‌ر دوو لا دروست بووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بکشێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ که‌ ئه‌مریکا نایه‌وێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڤین هیچ دۆستێکی هه‌بێت. 

هه‌روه‌ها به‌رپرسنای کوردی سووریا ئاماژه‌یان کردووه‌ که‌ شه‌ڕی تورکیا له‌ عه‌فرین له‌ دژی کوردی سووریا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ داعشییه‌کان دووباره‌ خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه‌ و ئێسته‌ هێرشی نوێ ئه‌نجام بده‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که‌ به‌ زوویی هێزه‌کانیان له‌ سووریا ده‌کشێننه‌وه‌، به‌ڵام دواتر ڕایگه‌یاند که‌ تاکوو ماوه‌یه‌کی دیکه‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌.

News Code 17872

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =