شه‌ڕڤانانی کورد باره‌گایه‌کی تورکیایان له‌ عه‌فرین ته‌قانده‌وه‌

یەپەگە بارەگایەکی سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی لە ناوەندی شاری عەفرین تەقاندەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی, شەڕڤانان بارەگایەکی سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتەیان لە شەقامی ڤیلاتی شاری عەفرین تەقاندووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوه‌ که‌ لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە ٤ چەکداری گروپە هاوپەیمانەکانی تورکیا کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.

٢٠ی کانوونی دووەمی ڕابردوو سوپای تورکیا بە یارمەتی سوپای سوریای ئازاد و گروپە هاوپەیمانەکانی لە سوریا، هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر کانتۆنی دەستپێکرد.

سوپای تورکیا پاش ٥٨ ڕۆژ، ١٨ی مانگی ڕابردوو توانی بچێتەناو ناوەندی شاری عەفرین و دەستی بەسەر ئەو شارەدا گرت.

News Code 17870

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =