سوپای تورکیا ده‌بێ به‌ په‌له‌ عه‌فرین چۆڵ بکات

نوێنەرى سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان داواى کشانەوەى هێزەکانى سوپاى تورکیا و هاوپەیمانەکانى دەکات لە عەفرین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا ڕایگه‌یاندوە: سوپای توركیا په‌یمانه‌كانی ئەستانە و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه و خاکی سوریای داگیرکردوە‌.

به‌شار جه‌عفه‌ری بە ئاژانسەکەی وتووه‌:  "پێویسته‌ توركیا یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ عه‌فرین بكشێنێته‌وه و هیوادارم له‌وباره‌یه‌وه‌ فشار بخرێته‌ سه‌ر توركیا".

نوێنه‌ری سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژەی بەوەکردووە که‌ "جموجوڵەکانی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین، پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه"‌.

News Code 17868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =