به راپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، کاتژمێر ١١ ى پێش نیوەڕۆی دوێنێ ههینی سێ جار فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ناوچەکانى نێروەو ڕێکانیان بۆردوومانکردووە .
ئیحسان چەلەبى بەڕێوەبەرى ناحییەى سیدەکان ڕایگەیاندوە "بەهۆى بۆردوومانەکانى شەوى ڕابردووى سوپاى تورکیاوە دوو هاوڵاتى برینداربوون کە یەکێکیان کچێکى ١٢ ساڵ بووە و ئەوى دیکەشیان پیاوێکى تەمەن ٣٠ ساڵ بووە کە برینەکانیان سوکە."
ڕاشیگهیناد که " زیاتر لە ١٠٠ خێزان ئاوارەى ناوچە ئارامەکان بوون و هەندێکیان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانى خۆیان".
ئیحسان چەلەبى ئاماژەی بەوەشداوە که "لەماوەى شەو و رۆژى ڕابردوودا سوپاى تورکیا ١٩ کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکى هەرێمى کوردستانەوە و پێشڕەوى کردووە."
ئاشکراشی کردووه " سوپاى تورکیا سێ بارەگاى سەرەکى و ١٢ بۆ ١٤ بارەگاى بچوکى لەنێو خاکى هەرێم دروستکردووە".
هەر بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە زیاتر لە ١٢٠ خێزانی دانیشتوانی ئەو گوندانەی ناوچەکانی سیدەکان ئاوارەبوەن.
بۆچوونی ئێوە